چۆن قسەی خۆش و باش کاریگەری لەسەر دەروونی مرۆڤ جێدەهێڵێت؟

AM:11:33:09/01/2022

8184 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس دوودڵن لە پێدانی قسەی خۆش بە خەڵکانی تر و وادەزانن وشەکان هیج بەهایەکیان نییە، هەرچۆنێک بێت، توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەمە راست نییە، قسەی خۆش لەگەڵ خەڵک وەک ئەوە وایە خۆشت گوێت لێبێت و کاریگەری زۆر لەسەر خۆشت دروست دەکات.

بەپێی ماڵپەڕی " برایت ساید" باسی چەند خاڵێک دەکات کە دەریدەخات قسەی خۆش چۆن باری دەروونی کەسی بەرامبەر و کەسەکە خۆیشی باشتر دەکات:

قسەی خۆش وەک خواردن وایە بۆ دەروونێکی باش:

وەک خواردن خەڵک حەزدەکەن قسەی خۆشیان پێ بووترێت و وەسف بکرێن.

قسەی خۆش لەگەڵ کارمەندانی ژێردەستی بەڕێوبەر ڕێگایەکی باشە بۆ ئەوەی هەست بەباشی بکەن:

بەدڵنیایەوە پارە هۆکارێکی گرنگە بۆ ئەوەی ئیش بکەین، بەڵام زۆربەی کەس ئیشەکەیان زۆر خۆشدەوت و ئەمەش رەنگدەداتەوە لە توانا و بەهرەکانیدا، بۆیە پێویستە ژینگەیەکی خۆش بۆ کارمەندانی سەر ئیشەکە دروست بکرێت کە لە دوودڵی و خەم بەدووریان بخاتەوە، سوپاس و پێزانین لەلایەن بەڕێوەبەرەکەوە هەمان خۆشی پارە وەرگرتن دەگەیەنێت بە کارمەندەکە، بۆیە لە قسەی خۆش لەگەڵیاندا مەوەستە.

قسەی خۆش و وەسفکردن دەکرێت بەردەوامی زیاد دەکات:

خەریکبوون بە بەهرەیەکی نوێ لەوانەیە قورس بێت چونکە چەندین چاڵنج و شکست دێنە پێشەوە، دەتوانن زۆر بەئاسانی کەسێک بڕوخێنن، قسەی خۆش و پیاهەڵدان و هاندان رێگەیوەکی باشە بۆ ئەوەی وا لەکەسێک بکەیت بەردەوام بێت چارەسەرێکە بۆ بێ توانایی و شکست.

پێدانی قسەی خۆش دەکرێت کەسەێک وەک ئەوە وایە وەریبگریت:

وەسفکردن و پێدانی قسەیەکی خۆش یەکسانە بە ئارامی دەروون و هەستکردن بەخۆشی، تۆ پەیوەندییەکی ئەرێنی لەنێوان خۆت و ئەو کەسەدا دروست دەکەیت کە وەسفت کردووە، بۆیە ئەوە راستە ئەنجامدانی شتی باش بۆ خەڵک، کەسەکەش والێدەکات هەست بەباشی بکات.
ر.ئ