شەش یاسا بۆ ئامادەکردنی نانی بەیانی تەندروست

AM:08:31:09/01/2022

5240 جار خوێندراوەتەوە

بۆئەوەی پارێزگاری لە رێکی جەستەت بکەیت پێویستە لە ژەمی بەیانییەوە سیستمی تایبەتی خواردنت هەبێت و بە وریاییەوە خۆراکەکانت هەڵببژێریت.

ماڵپەڕی " Eat This Not That" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە گرنگترین رێنماییەکان کردووە بۆئەوەی ژەمی بەیانی تەندروست ئامادە بکرێت و لە کاتی گونجاودا بخورێت، بەم جۆرە:

١. پرۆتین پێویستە لە ژەمەکەتدا هەبێت، چونکە هەستی تێری زیاد دەکات و رێگە دەگرێت لە دواتردا خواردنی کەمتر بخۆیت، وەك هێلکە و ماستی یۆنانی و پەنیر.

٢. باشتروایە نانی بەیانی دوای راهێنانی بەیانیان بخورێت نەك لە پێشەوەی.

٣. بڕی پێویستی ئاو بخۆرەوە بۆئەوەی جەستەت شێدار ببێتەوە و کێشت هاوسەنگ ببێت.

٤، ژەمی بەیانی دوابخە، ئەگەر دەتەوێت کێش داببەزێنی ئەوا راستەوخۆ دوای هەستان لە خەو نانی بەیانی مەخۆ.

٥. میوە و سەوزە بخۆ، چونکە هەستی تێری زیاد دەکەن و کێش کەمدەکەنەوە.

٦. خواردنەوەی چای سەوز و زەنجەفیل کرداری زیند.