چەند راستییەکی سەرنجراکێش لەسەر پشیلە

PM:10:13:04/01/2022

28956 جار خوێندراوەتەوە

پشیلە ئاژەڵێکی زۆر سەرنجڕاکێشە بۆیە زۆرخەڵک لە جیهاندا خولیایی بەخێوکردنیان هەیە.

ماڵپەڕی " برایت ساید" چەند راستییەکی سەرنجڕاکێشی لەسەریان خستۆتەڕوو:

بە گشتی پشیلە دوو لەسەر سێی ژیانی بەخەو بەڕێ دەکات. کەوایە پشیلەیەکی تەمەن ٩ ساڵ تەنیا ٣ ساڵ بەخەبەر دەژی.

دەرکەوتووە مێشکی پشیلە نزیکترە لێمانەوە وەک کە مێشکی سەگ، ئێمە هەمان بەشەکانی مێشکمان هەیە بۆ هەست و سۆزەکان.

گەورەترین پشیلە ئێستا پڵنگە، کە ١٣ پێ دەبێت و دەتوانێت زیاتر لە ٦٦٠ Ib بکشێنێت.

بچووکترین پشیلەی کێوی پشیلەی قاچ رەشە.

خەڵکی بەریتانیا و ئوستراڵیا باوەڕیان وایە بینینی پشیلەی ڕەش بەختێکی باش دەهێنێت، لەکاتێکدا لە ئەوروپا و باکووری ئەمەریا بە نیشانەی بەختێکی ڕەش دایدەنێن.

لەباڵوێزخانەی هۆڵندا لە مۆسکۆ، کارمەندەکان تێبینی ئەوەیان کرد دوو پشیلە دەستەکانیان دەخشێنن بە دیوارەکاندا بەشێوەیەکی نائاسایی، دەرکەوت کە مایکرەفۆنێکی سیخوڕی شاراویی رووسی لە دیوارەکەدا بووە.

زۆرێک لە پشیلەکان دەتوانن ڕێگەی ماڵەوە بدۆزنەوە ئەگەر ڕێگەکە دووریش بێت.

بەپێی پسپۆڕان دەڵین یا ئەوەتا پشیلەکە دەزانێت لەکوێیە بەهۆی تیشکی ڕووناکی یاخود مێشکیان وەک قیبلەنما وایە پێیان دەڵێت بۆکوێ بچن.

بەتەمەنترین پشیلەی جیهان ناوی Crème Puff لە ئۆستین تێکساس.. لەساڵەکانی ١٩٦٧ بۆ ٢٠٠٥ ژیاوە و دوای ٣ ڕۆژ لە ڕۆژی لەدایک بوونی لە ٣٨ ساڵیدا مردووە.

پشیلەکان دەتوانن بە پەنجە مۆریان جیابکرێنەوە وەک مرۆڤ ، بەڵام لەبری پەنجە ئەمان بە لووتیاندا.

پشیلەکان وەک مرۆڤ دەمیلەی ئارەقکردنەوەیان نییە، بۆیە لەڕێگەی پێیەکانیان ئارەق دەکەنەوە.

پشیلەکان زۆر هەستیارن بۆ لەرزین، بۆیە دەتوانن هەست بە زەمین لەرزە بکەن پێش مرۆڤ بە ١٠ بۆ ١٥ خولەک.

پشیلی مێینە ئاسایی دەست راستەیەوە، نێرینەکان چەپلەرن.

خاوەن پشیلەکان لە %٣٠ کەمتر مەترسی توشبوونیانجەڵدەی دڵ هەیە.

ر.ئ