ناسینەوەی نیشانەکانی توشبوون بە چەوری سەر جگەر
ئاسان نین چونکە ھاوشێوەی ھەندێک نیشانەی نەخۆشی ترن، ھەر ئەمەش وادەکات کەسی نەخۆش
درەنگتر ھەست بە نەخۆشییەکە بکات و باری تەندروستیی خراپتر بکات.
بەگوێرەی توێژینەوەیەک لە گۆڤاری" Gastroenterology &
Hepatology"دا بڵاوکراوەتەوە، نەخۆشی چەوری جگەری
بێ کھولی کاتێک بەرەو پێشەوە دەچێت چەند نیشانەیەک لە جەستەدا دەردەکەون و پێویستە
لەگەڵ دەرکەوتنیدا بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکرێت، لەوانەش:
یەکەم: لەدەستدانی کێش بەبێ ھۆکار و نەمانی ئارەزووی
خواردن.
دووەم: ماندوێتی بەردەوام و بێھێزی.
سێیەم: ھەستکردن بە ئازار لە بەشی راست و سەرەوەی
جەستەدا .
چوارەم: زەردبوونی پێست و سپێنەی چاوەکان.
پێنجەم: خوران و ئاوسانی قاچەکان و پاژنەی پێ و
ورگ.
ئ.ل