ئەمانە ڕوو دەدەن ئەگەر هەموو ڕۆژێک تەماتە بخۆیت

PM:11:43:29/12/2021

8244 جار خوێندراوەتەوە

تەماتە بە یەکێك لە بەتامترین وباشترین سەوزەکان دادەنرێ، ئەو پێکهاتە دژە ئۆکسانەی کە تێیدایە یارمەتی لەناوبردنی هەموو جۆرە نەخۆشیەکانی جەستە دەدات. ئەو ڤیتامین و مادە کانزاییە گرنگانەی کە تێیدایە پاڵپشتی چالاکی و کارکردنی جەستەی مرۆڤ دەکات.

ماڵپەڕی " ئی تایمس" باسی سوودەکانی خواردنی رۆژانەی تەماتە دەکات، دەڵێت:

چەند سوودکێکی گرنگی تەماتە:

تەماتە و خۆراکسازی

تەماتە پڕێتی لە ڤیتامینەکانی A, E,KB1, B2,B5, B6,B7 و برێکی زۆر لە ڤیتامین C ، زۆرێک لە مادەکانزاییەکانی وەک ئاسن، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و فۆسفۆر وزینکی تێدایە، دژە ئۆکسانی سور لە تەماتەدا دەبینرێت کە ڕەنگە سوورەکەی پێدەبەخشێت.

تەماتە و دەمارەکانی دڵ

کاریگەری تەماتە لەسەر دڵ بەباشی توێژینەوەی لەسەر کراوە، مادە ڕیشاڵەییەکان ، ڤیتامین C، پۆتاسیۆم، پاڵپشتی لە تەندروستی دڵ دەکەن. بەتایبەت پۆتاسیۆم کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.

دژە ئۆکسانی سوور لە تەماتەدا مەترسیەکانی جەڵدەی دەماغ کەم دەکاتەوە، ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کاتێک خوێن بۆ دەمارەکانی مێشک دەوەستێت، هەروەها یارمەتی سوڕی خوێن دەدات لە نەوەستان و بەردەوامبوون.

تەماتە مەترسی نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە

تەماتە ڕێژەی کاربۆهایدراتی کەمە، مانای وایە شەکرەی خوێن ناوروژێنێت، لەبەر ئەمە تەماتە لە زۆرێک لە سیستەمە پارێزیەکاندا بەکار دەهێنرێت. دژە ئۆکسانی سوور تیایدا یارمەتی هاوسەنگ کردنەوەی شەکرە دەدات و مادەی ڕیشاڵی تیایدایە ڕێژەی شەکرەی جۆری یەک و دوو ڕێک دەخات.

تەندروستی ئێسکەکان

جارکێکی دیکە دژە ئۆکسانی سوور لێرەدا باڵا دەستە، ئەم دژە ئۆکسانە ئێسکەکان بەهێز دەکات ئەویش بە پێدانی مادەکانزاییە تەندروستەکان بۆ جەستە.

تەماتە ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات

هەرخۆراکێك دەوڵەند بێت بە دژە ئۆکسان ئەوا یارمەتی دەدات دژی شێرپەنجە دەدات هەروەها تەماتە یارمەتی کەمکردنەوەی سترێس و سوربوونەوە و هەندێک نیشانەی پەرەسەندووی تر لە ڕێگەی شێرپەنجەی خانەکانەوە دەدات.

دژە ئۆکسانی سوور لە تەماتەدا پارێزگاری جەستە دەکات لە شێرپەنجەی سی و پرۆستات.

ر.ئ