سەمیرە کارزان لە دوای هاوسەرگیرییەکەی دووەم بەرهەمی بڵاودەکاتەوە

AM:11:55:29/07/2021

37196 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەمیرە کارزان نوێترین کاری هونەریی خۆی کە دەبێتە دووەم بەرهەمی لە دوای هاوسەرگیرییەکەی بڵاویدەکاتەوە.

ناوبراو لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە نوێترین کاریکردووە، گۆرانییەکە ئاواز و هۆنراوەی ڕێباز شەمامی دەستگیرانی بۆی داناوە، ئەفشین شوکری کاری ئەرەنجمێنتی بۆ بەئەنجام گەیاندووە.

ئەم کارەی سەمیرە دەبێتە دووەم بەرهەمی هونەریی کە لە دوای گۆڕینەوەی ئەڵقەی دەستگیرانی لەگەڵ گۆرانیبێژ ڕێباز شەمامی بڵاویبکاتەوە.

سەمیرە کارزان تەمەنی ٢٢ ساڵە و لەدایکبووی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەرییدا دەرکەوتووە و چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە، زیاتر بە گۆرانی "دکتۆر" ناوبانگی پەیداکردووە.