بزانە سەیروسەمەرەترین ژمارە پێوانەییەکانی کتێبی گینس کامانەن؟

PM:09:01:24/12/2021

8180 جار خوێندراوەتەوە

ئەم کتێبە یەکەم جار لەلایەن نۆریس و ڕۆس ماکوایرتەر، لە ساڵی ٢٧ ی یۆگەستی ١٩٥٥ دا بڵاوکرایەوە، چەندین ژمارەی پێوانەی لەخۆگرتووە تەنانەت بەخەیاڵیشماندا نەهاتووە.

لێرەدا ماڵپەری گود هاوس کیپین" چەند ژماردەکەی پێوانەیەی جیهانی خۆستۆتەڕوو تووشی سەرسامیت دەکات:

خواردنی زۆرترین ساندویچی ماکدۆلاند لە مێژوودا:

موریسا لە ئەمەریکا ٢٦ هەزار ساندوچی لەماوەی ٤٠ ساڵدا خواردووە، هەموو رؤژێک دانەیەکی دەخوارد و رێکۆردەکە ساڵی ٢٠١٢ جێگیرکرا.

Most Big Macs Guinness World Record Gorse

زۆترین سێو خسنتە ناو دەم و برینی بە مشاری کارەبایی:

ڕێخەری ئەم پاڵەوانێتیە دەڵێت" ئێمە ویستمان بزانین ئایا خەڵک دەوێرن پێشبڕکێی لەسەر بکەن" ئەم پێشبڕکێە لە لەندەن کراو و لەلایەن یەکێک لە بەشداربوان ساڵی ٢٠١٣ بەناوی "جۆنی سترەینج" ژمارەی پێوانەیی شکاند و توانی لە یەک خولەکدا هەشت سێو بکاتە دەمیەوە.

Johnny Strange chainsaw apple in mouth Guinness World Record holder

زۆرترین فراوانکردن و درێژکردنی پێست:

"گاری تورنەر"ی بەریتانی دەتوانێت پێستی ورگی بۆ ٦.٢٥ ئینچ درێژبکاتەوە بەهۆی هەبوونی حاڵەتێکی تایبەتی تەندرستی بە Ehlers-Danlos Syndrome ناسراوە

کە ریشالە پێکەوە بەستووەکانی لەکارکەوەتووە و کۆلاجین لە جەستەیدا لەکار کەوتووە.

ئەمەش پەیوەندی بە بەرەڵابوونی پێستەوە هەیە. وەک خۆی دەڵێت" من هەمیشە بەوە ناسرابووم کە پێستم جیاوازە، کە منداڵبووم ، مامم بۆ خۆشی لەبەردەم هاوڕیکانیدا نمایشی پێدەکردم، وتیشی ئەم درێژبوونەوەیە ئازارم نادات بە هیچ شێوەیەک.

Garry Turner stretchiest skin Guinness World Records

زۆرترین سمینی پێست لە هەموو جیهاندا:

دوای یەکەم سمینی پێست لە ساڵی ١٩٩٧ دا ئێلاین داڤیدسۆن کە خانمێکی بەرازیلی بوو، پێشتر بەرێوبەری ڕێستۆرانێتک بووە، بە تێکڕا ٤،٢٥٥ جار تا ساڵی ٨/٧/٢٠٠٦ خۆی سمیوە و ناوی چۆتە کتێبی گینسەوە، وەک خۆی دەڵێت "لەبری تاتۆ و جلوبەرگ بەکاریان دەهێنێت وسودی لێ وەردەگرێت".

Elaine Davidson most piercings in a lifetime Brazil Guinness World Records

هەڵگرتنی مێز بە ددانەکان ڕاکردن بە درێژترن ماوە:

جۆرجس کریستین لە لوکسەنبێر لە مەدریدی وڵاتی ئیسپانیا بۆماوەی ٣٨ پێ رایکرد لە کاتێکدا مێزێکی ٢٦ پێی ٢٦ پاوەندی هەڵگربوو بە ددانەکانی، لەپاڵ ئەمەشدا ئافرەتێکی ١١٠ پاوەندیش لەسەری دانیشتبوو.

Georges Christen lifting a table with his teeth

دڕێژنترین ئیسپرینگ بەناو ڕێرەوی لووەتەوە ڕۆستووە و لە دەمەوە هاتۆتە دەرەوە:

ئەنردو ستانتۆن کە نمایشکەرێکە لە لاسڤێگاس ، توانی ئەم کارە ئەنجام بدات لە ساڵی ٢٠١٢ و ناوی چووە کتێبی گینسەوە.

Andre Stanton metal coil nose Guinness World Records

هەندێ لە ریۆکدی دیکەی سەیرو سەمەرە لە کتێبی گینسدا:

·خاوەنی درێژترین نینۆک

·درێژترین سمێڵ

·زۆترین بردنەوە لە پێشبركێی ڕیشهێشتنەوە

·زۆترین کۆلێکشنی یاری مراوی

·زۆرترین کۆلێکشنی یاری ستار وارس

·گەورەترین خێزان ی تووکن.

·درێژترین ماوی فرۆشتنی ئایسکرێم لەلایەن ئالان گانزەوە

·درێژترن زمان لە سەگدا

·دوورودرێژترین ماچ

ر.ئ