هەرچەندە گرنگە ڤیتامین D لە جەستەدا کەم نەبێتەوە، بەهێندەی ئەوەش گرنگە زیاد لە پێویستی
خۆی نەبێت چونکە بە هەمان شێوەی کەمییەکەی، زۆربوونیشی زیانی هەیە.
ماڵپەڕی "الوطن" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، زیادبوونی
ئاستی ڤیتامین Dلە جەستەدا دەبێتە هۆی زیادبوونی کالسیۆم لە خوێندا، کە ئەمەش هۆکارە بۆ دەرکەوتنی
کۆمەڵێك نیشانە، بەم جۆرە:
- نەمانی ئارەزووی خواردن
- دابەزینی کێش
- تینوێتی زۆر
- زیادبوونی ئارەزووی میزکردن
- وشکبوونەوە و قەبزی
- هەڵچوون و تووڕەبوون
- زرنگانەوەی گوێیەکان
- لاوازبوونی ماسولکەکان
- دڵتێکهەڵاتن و رشانەوە و سەرگێژخواردن
- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
- تێكچوونی کاری لێدانی دڵ