زۆرن ئەو کەسانەی کە
شەوانە هەمان جلی خەو لەبەردەکەنەوە کە لە شەوەکانی دیکەدا پێوەی خەوتوون بەڵام
زانایان سەلماندوویانە کە ئەم رەفتارە هەڵەیە و مەترسی بەدواوە دەبێت.
ماڵپەڕی "برایت
ساید" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو زیانانە کردووە کە تووشی ئەو کەسانە دەبێت بۆ
چەند شەوێك هەمان جلی خەو لەبەردەکەنەوە، بەم جۆرە:
١- لە ژینگەیەکی نا تەندروستدا
خەوت لێدەکەوێت، بەکتریا و خانەی مردووە دەکرێت لەسەر جلەکانت بنیشنەوە و زیان بە
جەستەت بگەیەنن.
٢- رەنگە میکرۆبەکان کە لەسەر
جلی خەوەکەت کەڵەکە بوون، بگوازیتەوە بۆ سەر جلەکانی ئەندامانی خێزانەکەت.
٣- کاریگەری نەرێنی دەبێت
لەسەر کوالێتی خەوەکەت، هەر چۆن سەرچەفی پاک و بەتانی پاک یارمەتیدەرن تا خەوێکی
باشترت هەبێت و ئاسانتر پشوو بدەیت، بە هەمان شێوە جلی پاک یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی خەوێکی
تەندروستت هەبێت.
٤- ئەو کەسانەی هەستیاری
پێستیان هەیە، هەستیاریەکەیان زیاد دەکات لەگەڵ دووبارە و سێ بارە لەبەر کردنی هەمان
جلی خەو.
٥- دەکرێت ببێتە هۆکارێک
بۆ دروست بوونی زیپکە لەسەر پێست.
٦- دەبێتە هۆی ناخۆش بوونی
بۆنی جەستە.
٧- سیستەمی بەرگریت لاواز
دەبێت، کاتێک هەمان جل بۆ چەندین شەو لەسەریەک لەبەر دەکەیتەوە، چونکە هەموو ئەو سەوانە
سیستەمی بەرگریت لەگەڵ ئەو میکرۆبانە دەجەنگێت کە لەسەر جلەکان هەن.