چۆنێتی دروستکردنی شیرینی خشخش

AM:11:04:29/11/2021

11920 جار خوێندراوەتەوە

شیرینی خش خش زۆر بەناوبانگە و زۆرکەس حەز بەخواردنی دەکات و بەهەندێ ڕیگای ئاسان دروست دەکرێت

پێداویستییەکان

شعریەی پاکستانی (چونکە زۆر باریکە)

۲دوو پاکەت کەرە

۱کیسە کرێم شانتی پۆدرە

۱کیسە کرێم کرامل پۆدرە

۱کەوچک چێشت شیری گیراوە

پسکیت سوێر

۳\٤پەرداخ شیری خەست

کرامل بۆ ڕازانەوەی

شیری گیراوەبۆ هەڵ کێشانی پسکیتەکان

چۆنێتی دروستکردنی

۱ـشعرێکە لە ناو تاوەیەک سووری دەکەینەوە بەبێ زیت بەبەردەوامی تێکی دەدەین تاکو ڕەنگەکەی دەگۆرێت دای دەنێین تاکو سارد دەبێت

۲ـ شیری خست وکرێم شانتی پۆدرە وکرێم کرامل پۆدرە لەگەڵ یەک کەوچک شیرەکە هەموویان تێک دەدەین تاکو تێکەڵ دەبن

۳ـ نیو پەرداخ شیری گیراوە دەکەینە ناو قاپێک یان زیاتر

٤ـ قاپێک بایرکس دەهێنین دانە دانە بسکیتەکە دەکەینە ناو شیرەکەو دەری دەکەین کەواتە هەڵی دەکێشین لەشیرەکە و ریزی دەکەین لە ناو قاپەکە یەک تەبەقە دواتر لەکرێمەکە دەکەین بەسەریا بە پشتی کەوچک سافی دەکەین

٥ـ شعریە دەکەین بەسەریا دواتر بەهەمان شێوە تەبەقەیە بسکیت تەبەقەیە کرێم وتەبەقەیە شعریە دەکەین بەئارەزووی خۆت چەند تەبەقە دروست دەکەی بەڵام دەبێ کۆتای تەبەقەکە شعریە بێت بەمەرجێک ئەگەر یەکسەر بیخۆیت بەڵام ئەگەر ناتەوێت بیخۆیت تەوە شعریە مەکە بەسەریدا بیکە ناو سەلاجە کاتێ دەرتهێنا ئەو کاتە شعریە بکە بەسەریا تاکو شعرێکە بەڕەقی بمێنێتەوە دواتر بە کرامل دەیڕازێنیتەوە چونکە لەناو پاکەتەکە دوو کیسە هەیە یەکێکی پۆدڕەیە ئەوی تر کراملە لەمارکێتەکان هەیە دواتر بەچەقۆ دەیبرین بەئارەزووی خۆت.

ر.ئ