پەردەپڵاو ژەمە
خواردنێکی بەتامە و دەکریت بەچەندین جۆر دروستبکرێت و چێژی لێببینرێت.
لاپەڕەی "خواردن
دروستکردن" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی ئامادەکردنەکەی کردووە:
کەرستەکان:
برنج بەپێی خێزان
گوێز
بادەم
کشمیش
خوێ
رۆن
زەردەچەوە
دەرمانی بریانی
گوێز
شەعرییە
مەعکەرۆنی
نیو کیلۆ مریشک
کیلۆیەك گۆشت بەبێ ئیسقان
دەکرێت بەسپی لێبنرێت هەروەها
دەکرێت وەک بریانی بە زەردی لێبنرێت
دروست کردنی:
برنجەکەی بەپڵاو لێبنێ،
ئینجا هەموو کەرەستەکان یەك یەك سووربکەرەوە.
کە برنجەکە پیگەیشت
قاڵبێك بهێنە و چەوری بکە و نانی هەورامی تێدا دابخە، یان بە نانی پاقلاوە یاخود
هەر نانێکی دیکە کە ئارەزووی بکەیت.
کە برنجەکە پێگەیشت بیکەرە
ناو مەنجەڵەکەوە و دواتر هەموو کەرستە سور کراوەکان بکەرە ناوەڕاستی، و ئەو برنجەی
ماوە بیکە بەسەریدا و نانەکە بپێچەرەوە و تا ١٠ خولەکێك بیکەرە فڕنەوە، کە زانیتر
نانەکەی سووربووەتەوە دەریبهێنە و پێشکەشی بکە.