پسپۆڕێکی روسی بەناوی
ئەناستاسیا گاڤریکۆڤا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیك ئاماژەی بەوەکردوە،
خواردنی مەعکەرۆنی هەموو رۆژێك مەترسیدارە لەسەر تەندروستی.
لە هەواڵێکدا ئاژانسی
سپۆتنیك ئاماژەی بەوەکردوە، گاڤریکۆڤا وتی، ٪٩٠ی جۆرەکانی مەعکەرۆنی گلۆتینیان تێدایە،
ئەمەش کە دەکرێت زۆر بەکارهێنانی ببێتە هۆی تووشبوون بە کێشەی قۆڵۆنی عەسەبی و نەخۆشییەکانی
کۆئەندامی بەرگری و کێشەکانی پێست.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر
هەموو رۆژێك مەعکەرۆنی بخۆیت، ئەوا بێبەش دەبیت لەو ماددە خۆراکییانەی کە لە دانەوێڵەکاندا
هەن.
هەروەها ئەگەر کێشەی کۆئەندامی
هەرس و سیستمی بەرگری و گرفتەکانی پێستت هەیە ئەوا باشتروایە خۆتی لێبەدووربگریت و
خواردنی باشتر بخۆیت.