قاورمەی گۆشت یەکێکە لەو خواردنە تورکییانەی کە تام و چێژێکی خۆشی هەیە و
بە ئاسانی ئامادە دەکرێت.
کەرەستەکان:
گۆشتی بەرخ، بە چەقۆ لەتکرابێت
یەك پیازی وردکراو
یەک بیبەری سەوزی وردکراو
دوو تەماتەی گەورەی پاککراو و وردکراو
یەك کەوچك خوێ
یەك کەوچك بیبەری سووری تون
نیو کەوچك بیبەری رەش
نیو کوپ کەرە
دوو کوپ ئاوی گەرم
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
کەرەکە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە و گۆشتەکەی تێبکە و سووری بکەرەوە بۆماوەی ٢٠
خولەك، دواتر ئاوە گەرمەکەی تێبکە و بیخەرە سەر ئاگر تادەکوڵێت.
پیازەکەی تێبکە لەگەڵ خوێیەکەدا و بیکەرە سەر ئاگرێکی کز.
ئینجا تەماتە و بیبەری تێبکە و لەسەر ئاگرێکی کز دایبنێ بۆماوەی هەشت
خولەك.
ئینجا بیبەری سور و رەشەکەی تێبکە و بە جوانی تێکیبدە، و پێشکەشی بکە.