ترخێنە یەکێکە لە
خواردنە فۆلکلۆرییەکان و زیاتر لە وەرزی زستان و لە کەشی بەرفدا ئامادە دەکرێت و دەخورێت
کە گەرمیی و وزە بە لەش دەبەخشێت.
لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنەکەی
دەخەینە ڕوو:
کەرەستەکانی:
چەند دانەیەک لە سەلکی
ترخێنە
بڕێک نۆک و فاسۆلیا و
نیسکی خر
چەوەندەر بەپێی ئارەزوو
دوو کەوچک دۆشاو
گوێز
گۆشت بە پێی ئارەزوو
پیاز
رۆن
هەڵوژە و مێوژی
وشککراو
خوێ و ئاو
چۆنێتی ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا لە مەنجەڵێکدا ڕۆن
وپیازەکەی تێدا دەقرچێنین.
مەنجەڵێک دەهێنین و رۆن
و پیازەکەی تێدا دەقرچێنین.
دواتر هەموو کەرەستەکانی
تێدەکەین لەگەڵ بڕێک ئاو لە مەنجەڵی هەڵمدا "بوخار" تاوەکو بەجوانی دەکوڵێت.
یان سەرەتا گۆشتەکە
بکوڵێنە و هەریەکە لە نۆک و نیسک و فاسۆلیا و چەوەندەرەکە بە جیا بکوڵێنە، پاشان
ترخێنەکەش بە جیا لە دەفرێکی گەورەدا بکوڵێنە و دواتر هەموو کەرەستەکانی تر کە کوڵاندوتن
بیخەرە ناوی لەگەڵ دۆشا و خوێ و هەڵوأە و مێوژەکەدا لەدوایی نیو کاتژمێر یان تا
کاتی خەستبوونەوەی لەسەر ئاگر بێت و دواتر دایبگرە و بە گەرمی پێشکەشیبکە.