بەپێی زانست دەبێت چەند ڕۆژ جارێک قژ بشۆیت؟

PM:04:49:12/11/2021

9564 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێک لە خەڵک قژیان هەموو رۆژێک دەشۆن بۆ ئەوەی پاك دەرکەوێت، بەڵام رۆژانە قژ شۆردن بە شامپۆ لەوانەیە ئەوەندەی زیانی هەبێت سوودی نەبێت.

ماڵپەڕی "برایت ساید" چەند هۆکارێک دەخاتە ڕوو کە نابێت رۆژانە و بەردەوام قژ بشۆیت:

پەیوەندی بە جۆری قژەکەوە هەیە:

هەرچەندە زۆربەمان هەموو رۆژێک قژمان دەشۆین، بەڵام هەندێکی دیکە زۆر ئاسان دەتوانن تەنیا یەک رۆژ قژیان دەشۆن. ئەگەر قژت تەنک و خاو بوو، ئەوا پێویستە ڕۆژانە بیشۆریت چونکە خێرا چەور وپیس دەبێت. ئەوانەشی قژی لوول و وشکیان هەیە، باشترە شۆردنی هەموو ڕۆژێکی بە شامپۆ کەم بکرێتەوە.

هەست بە قژت دەکەی چەورە:

هەر کە تۆزێک چەوربوو قژەکە، یەکسەر بیر لە شۆردنی دەکەیتەوە، بەڵام ئەم چەوریە لەسەر سەرت لەڕاستیدا زۆر گرنگە بۆ تەندروستی و جوانی قژەکە.

کاتێک ڕۆژانە مەشق و ڕاهێنان دەکەیت:

مەشق و ڕاهێنان قژ تێک دەدات و پێت باشە قژت بشۆی ، دەکرێ وا بکات قژەکە پاک بکاتەوە لە چەوری و پیسی، بەڵام لەڕاستیدا گەشەی قژ کەمدەکاتەوە و تاڵە قژەکان هەڵدەوەرێنێت.

داهێنانی قژ و رێکخستنی:

قژ بە بەکارهێنانی جێڵ و واکس و سپرا دەکرێت زیان بە قژەکەت بگەیەنێت. بۆیە دەبێت دوور بکەوتنەوە لێیان.

ڕەنگکردنی قژ:

ڕاستە رەنگکردنی قژ ستایڵێکی نوێ و جوانت پێدەبەخشێت، بۆئەوەی ڕەنگەکەی زیاتر بمێنێتەوە قژ شۆردن بە شامپۆ کەم بکەرەوە، شۆردنی تەنیا دوو بۆ سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا بەسە بۆ ئەوەی بەپاکی و جوانی ڕایبگریت.

ر.ئ