سۆسی پیتزا "پیزا" یەکێکە لەو کەرەستە سەرەکیانە لە ئامادەکردنی پیتزدا بەکاردێت و تامێکی خۆشی پێدەدات هەندێک کەس بە ئامادەکراوی دەیکڕن، بەڵام دەتوانرێت بە چەند پێداویستییەکی سادە لە ماڵەوە دروستیبکەن.
پێداویستییەکانی:
کوپێک تەماتەی لە رەندە دراو
کەوچکێکی بچوک شەکری وردە
خوێ و بیبەری هاڕڕاو
دوو سیری لە رەندە دراو
پیازێکی لە رەندە دراو
کەوچکێکی گەورە دۆشاوی تەماتە
زەیتی زەیتون
زەعتەری تازە
ئامادەکردنەکەی:
زەیتەکە بخەرە تاوەیەکەوە و لەسەر ئاگرێکی هێواش دایبنێ و پیاز و سیرە لە ڕەندە دراوەکەی تێبکە و تێکی بدە.
پاش ئاڵبوونیان تەماتە لە ڕەندە دراوەکە و شەکر و خوێ و بیبەرەکەی بۆ زیاد بکە و بەردەوامبە لە تێکدانی.
دوای نەرمبوونی تەماتەکە دۆشاوی تەماتەکە و زەعتەرەکەی تێبکە و لەسەر ئاگرەکە جێی بهێڵە تاکو خەست دەبێتەوە.
بە چەند خولەکێک سۆسەکە ئامادە دەبێت و بۆ هەر جۆرە پیتزایەک دەتەوێت بەکاردێت