نەڤید موحەمەد زادە هاوسەرگیریی کرد

PM:12:04:20/07/2021

14048 جار خوێندراوەتەوە

ئەکتەری دیاری کورد نەڤید محەمەد زادە بەپێی ئەو وێنەی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی بڵاویکردووەتەوە، ژیانی هاوسەریی لەگەڵ خانمە ئەکتەری ئەفغانی فریشتە حسێن پێکهێناوە.

ئەو دوو ئەکتەرە هەریەکەیان لە هەژماری ئینستاگرامیان وێنەی یەکتریان داناوە و وشەی خۆشەویستی و سۆزدارانە بۆ یەکتری دەردەبڕن، لە هەمان کاتدا نەڤید وێنەی دوو دەستی داناوە کە ئەنگوستیلە لە پەنجەی خانمەکەدایە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ بکات تەنیا ئیمۆجییەکی دڵی بۆ داناوە.

فریشتەش بە هەمان شێوە وێنەیەکی نەڤیدی بڵاوکردووەتەوە و لەسەر نوسیووە "ئەزیز و ڕۆشنای ژیانی من".

پێشتر نەڤید ڤیدیۆی خۆی و فریشتەی لەناو بەلەمێکدا پێکەوەبوون بڵاوکردبووەوە و پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی لێکردبوو، میدیا ئێرانییەکانیش ئاشکرایان کردبوو کە لە پەیوەندیی سۆزداریدان، بە گوێرەی وێنەکانی ئەمجارەشیان لە ئێستادا ژیانی هاوسەرییان پێکهێناوە.

نەڤید محەمەد زادە لە ساڵی ١٩٨٦ لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، بە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی فیلم و شانۆی ئێران دەناسرێت و خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیە وەک باشترین ئەکتەر.