نامۆ فازڵ،
ئەستێرەی درەوشاوەی کوردی لە جیهانی هونەرە جەنگییەکان گەیشتووەتە وێستگەیەکی مێژوویی لە
ژیانی وەرزشیدا.
بڕیارە لە مانگی ئایاری داهاتوودا، نامۆ لە
تاقیکردنەوەیەکی یەکلاکەرەوەدا لە پڕۆگرامی"Dana White's Contender Series" بەشداری بکات.
ئەم یارییە تەنها ڕکابەرییەکی ئاسایی نییە،
بەڵکو تاقیکردنەوەی سەرەکییە بۆ چوونە ناو ڕیزبەندی فەرمی یاریزانانی UFC.
سەرکەوتن لەم یارییەدا و نیشاندانی
ئاستێکی بەرز، ڕاستەوخۆ گرێبەستێکی فەرمیی لەلایەن دانا وایت، سەرۆکی یو ئێف سی،
بۆ نامۆ فازڵ دەستەبەر دەکات.
لە ئێستادا نامۆ لەوپەڕی ئامادەباشیدایە و هەموو
چاوەکانیش لەسەر ئەو ساتەیە کە ئەم کوڕە کوردە بە فەرمی ناوی بچێتە ناو لیستی
گەورەترین شەڕکەرانی جیهان.
ئەم یاریزانە
لێهاتووە ناوی تەواوی نامۆ فازڵە و یاریزانێکی کوردە، نامۆ خاوەنی باڵایەکی ڕێک و
بەرزە کە دەگاتە ١٨٣ سانتیمەتر و لە کێشی وەلتەروەیتدا ڕکابەری دەکات.
لە ڕووی مێژووی وەرزشییەوە خاوەنی تۆمارێکی زۆر
باشە و توانیویەتی لە کۆی دە یاری فەرمی نۆ یاری بباتەوە و تەنها لە یەک یاریدا
شکستی هێناوە.
نامۆ لە ئێستادا وەک یاریزانی ڕێکخراوی PFL دەناسرێت
و هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ مانگی پێنجە تا بە فەرمی ببێتە یەکەم یاریزانی کورد
کە بچێتە ناو ڕیزبەندی سەرەکی. UFC