زیاتر لە ٥٠ کەس لە بەغدا بەهۆی خواردنی ریزۆوە گەیەندرانە نەخۆشخانە
و بەپێی ئامارەکان زۆرینەیان منداڵن و خواردنەکە لەلایەن دوو کەسی گەڕۆکەوە
دابەشکراوە.
ئەمڕۆ ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، لە ناوچەی یوسفییەی باشوری بەغداد
زیاتر لە ٥٠ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران کە زۆرینەیان منداڵن و هۆکارەکەی
ژەهراویبوون بووە بەهۆی خواردنی ریزۆوە.
سەرچاوەیەک لە ئاساییشی ناوچەکە رایگەیاندوە، سەرجەم ئەو کەسانە
خواردنەکەیان لە ژن و پیاوێکی گەڕۆکی نەناسراو وەرگرتووە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری
کیایان پێبووە و خواردنیان دابەشکردووە و لێکۆڵینەوەکانیش سەلماندویانە کە
سەرجەمیان بەهۆی ئەو خواردنەوە ژەهراوییبوون.
سەرچاوەکە وتیشی، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە بۆ
دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە و هۆکاری رووداوەکە.