گەردوونناسانی ناسا هەسارۆکەیەکی
بچووکیان بە قەبارەی تاوەری پیزا لە ئیتاڵیا بینیوە و پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو
لە نزیک زەوییەوە تێبپەڕێت و "مەترسی دروست بکات".
ئاژانسی ناسا رایگەیاند،
پێشبینی دەکرێت هەسارۆکەی 2025 OWلە ماوەی ٣٩٣ هەزار میل لە زەوییەوە لە رۆژی دووشەممە، ٢٨ی تەمموزدا
تێبپەڕێت، گەردوونناسانیش پێیانوایە ئەمە مەودایەکی تاڕادەیەک نزیکە و مەترسی دروست
دەکات.
بەپێی
زانیارییەکانی ناسا، ئەم هەسارۆکە بچووکە یەکێکە لەو پێنج هەسارۆکەیەی لە ماوەی هەفتەی
داهاتوودا لە نزیک تاقیگەی جێت پاڵنەری ناسا تێدەپەڕێت.
هەروەها، دوو هەسارۆکەی
دیکە کە درێژی هەریەکەیان لە نێوان ١٠٠ بۆ ٢٠٠ پێ دایە، بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو
بە دووری زیاتر لە ملیۆنێک میل لە نزیک زەوی تێپەڕن.
زانایان دەڵێن، هەسارۆکەی
2025 OW گەورەترینە لەناو ئەم گروپەدا
و رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەگاتە نزیکترین خاڵ لە زەوییەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە،
درێژی ئەم هەسارۆکەیە نزیکەی ٢١٠ پێیە، بەمەش قەبارەکەی نزیکەی باڵەخانەیەکی ١٥ نهۆمی
یان فڕۆکەیەکی گەورەیە.