تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ کامێرای ئایفۆن زیاد کرا

AM:10:12:21/07/2025

4904 جار خوێندراوەتەوە

بەکارهێنەرانی ئایفۆن لەگەڵiOS 26 تایبەتمەندییەکی نوێی کامێرا و وێنەگرتنیان بۆ زیاد کرا.

لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی نوێ، ڕووکاری کامێرای ئایفۆن دیزاینێکی "Liquid Glass"ی هەیە، کە دوگمە و ڕووکارێکی روونی پێدەبەخشێت، زیاتر گرنگی بە چوارچێوە دەدات.

ڕووکاری کامێراکە دوو دوگمەی نوێی هەیە جگە لە کۆنتڕۆڵ بار لە خوارەوە، یەکێکیان بۆ وێنەگرتن و ئەوی دیکەیان بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆیە، دوگمەکانی گۆڕینی نێوان کامێرای پێشەوە و دواوە لە شوێنی ئاسایی خۆیان ڕاگیراون، دوگمەی پێشبینی وێنەش بە شێوەیەکی بازنەیی دیزاین کراوەتەوە.

جێگەی باسە بەکارهێنەرانی AirPods Pro 2 وAirPods 4 دەتوانن وێنە بگرن یان دەست بکەن بە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە تەنها دەست لێدانی بەشێکی گوێچکەکەی کە لەگەڵ مۆبایلەکەیان تێکەڵ کراوە هەروەها بەرنامەی کامێرای ئایفۆن ئێستا بەکارهێنەران ئاگادار دەکاتەوە ئەگەر هاوێنەی کامێراکە پیس بوو، ئەمەش یارمەتیان دەدات وێنەی ڕوونتر بگرن.