ڕووسیا سیستەمی ئاسایشی بەهێزی AI پەرەپێدەدات

PM:03:39:01/07/2025

972 جار خوێندراوەتەوە

ڕووسیا سیستەمی ئاسایشی بەهێزی AI پەرەپێدەدات بۆ چاودێریکردنی شوێنە قەرەباڵغەکان.

کۆمپانیای "VisionLabs" ی ڕووسی پەردەی لەسەر سیستەمێکی ئاسایشی Luna Scanner لادا کە لە ناوخۆدا پەرەی پێدراوە و بە AI کاردەکات و بۆ چاودێریکردنی شوێنە قەرەباڵغەکان، وەک فڕۆکەخانەکان و یاریگاکان و زۆر شوێنی دیکەش.

یەکەم سیستەمە لە جیهاندا کە سێ ئەرک لە یەک کاتدا ئەنجام دەدات، کاردەکات بۆ ناسینەوەی شەڕە توندوتیژەکان، ئاگرکەوتنەوە، بەکارهێنانی چەک پاشان ڕاپۆرتکردنیان بۆ هێزە ئەمنییەکان.

تایبەتمەندیەکانی ئەم سیستەمە:

١. پلاتفۆرمی تەواو دروستکراوی ڕووسیایە.

٢. لەسەر نەرمەکاڵای ناوخۆیی (MWS) دروستکراوە.

٣. وردبینییەکی بەرزی هەیە، ڕێژەی دۆزینەوەی لە ٩٢%ی هەیە لە دەستنیشانکردنی شەڕ و چەکدا.

٤.لە ڕووناکی کەم یان بارودۆخی سەختیشدا کاردەکات، وەکو تەم و دوکەڵ.

٥. سیستەمەکە بەهۆی پڕۆسێسەری بەهێزی GPU ەوە مامەڵە لەگەڵ ژمارەیەکی بێسنوور لە کامێرا دەکات.

دیمیتری مارکۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت "سیستەمەکەمان لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد و بینینی کۆمپیوتەر دامەزراوە و ئەو شتانە دەستنیشان دەکات کە چاوی مرۆڤ ناتوانێت بیبینێت و دەتوانێت وردەکارییەکان بناسێتەوە کە بە بەکارهێنانی سیستەمی ئاسایی دەستنیشانکردنیان قورسە".