پێنج ئامۆژگاریی بۆ ئەوەی خۆت لە زیانەکانی ئینتەرنێت بپارێزیت

PM:03:12:11/10/2021

5944 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا بەکارهێنانی ئینتەرنێت بووەتە پێداویستییەکی سەرەکی خەڵکێکی زۆر کە ئەرکەکانیان بە ئاسانی ڕادەپەڕیةیت، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە بزانرێت چۆن پارێزگاریی لە زانیارییەکانت دەکەیت و ڕێگری دەکەیت لەوەی ئەنتەرنێت زیان پێبگەیەنێت و داتاکان ببات.

ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی لەو بارەیەوە کۆمەڵێک ئامۆژگاریی خستووەتە ڕوو بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بمێنیتەوە لەسەر هێڵی ئینتەرنێت و داتا و زانیارییەکان دزەی پێنەکرێت، لەوانەش:

یەکەم: پێش ئەوەی هەر ئەپێک لەناو مۆبایلەکەتدا دابەزێنیت دڵنیابەرەوە لە سەلامەتی و بزانە هاک نییە.

دووەم: ئاگاداربە پرسیار و تاقیکردنەوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فێڵن و هەموویان زانیاریت لەسەر کۆدەکەنەوە.

سێیەم: دوربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئینتەرنێتی شوێنە گشتییەکان چونکە پارێزراو نین.

چوارەم: ئاگاداربە و چێکینی زۆر مەکە و ئەو شوێنە دیاریی مەکە کە لێیت، هەوڵبدە ئایکۆنی لۆکەیشنەکەت بکوژێنیتەوە.

پێنجەم: بۆ هەر ئەکاونتێکی سۆشیاڵ میدیات وێنەی جیاواز بەکاربهێنە، هەموویان یەک وێنە و داتا و زانیاریی نەبێت.

صور مختلفة

ئ.ل