لە کاتی دووگیانی و
دوای دووگیانی، مێشکی ژن گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە قەبارە و پێکهاتەدا بەسەردا دێت،
ئەمەش بەهۆی هەڵاوسانی هۆرمۆنەکان و داواکارییەکانی دایکایەتییەوەیە. لێرەدا لە
بابەتێكی . nlm.nih.gov باس لەو گۆرانکارییانە دەکات
کە ئەمانەن:
-کاتی دووگیانی:
1. کەمبوونەوەی
قەبارەی مێشک لە ماوەی دووگیانی روودەدات.
2. کاریگەری
هۆرمۆنەکان لەسەر مێشک و جەستە
- هۆرمۆنەکانی دووگیانی وەکو ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن
و ئۆکسیتۆسین ئەم گۆڕانکاریانە هاندەدەن، یارمەتی مێشک دەدەن بۆ ئەوەی خۆی ئامادە
بکات بۆ چاودێریکردن.
3. گۆرانی
فیزیکی مێشک بۆ خۆگونجاندن :
-توانای مێشک بۆ خۆگونجاندنی خۆی (Neuroplasticity) لە کاتی دووگیانیدا بەرز دەبێتەوە، ئەمەش ڕێگە
بە باشکردنی غەریزەی دایکان دەدات.
-دوای دووگیانی
1.گەڕانەوەی
وردە وردە
-لە مانگەکانی دوای منداڵبوون، مێشک دەست دەکات
بە وەرگرتنەوەی بەشێک لەو قەبارەی مادەی کە لە کاتی دووگیانیدا لەدەستیداوە.
توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم گۆڕانکاریانە
دەتوانن بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ دوای منداڵبوون بەردەوام بن، ئەمەش پشتگیری
بەردەوامی چاودێریکردن و پەیوەندیکردن دەکات.