چەند رێنماییەک بۆ پاراستنی تەندروستی بیستن

PM:02:04:23/09/2024

2628 جار خوێندراوەتەوە

نزیکەی ١٥٪ـی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵەوەیە، هەندێک کێشەی بیستنیان هەیە، لەگەڵ تەمەنیشدا مەترسییەکە زیاد دەکات.

بەپێی ئامارەکانی پزیشکی جۆن هۆپکینز، نزیکەی ٣٩٪ـی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵەوەیە کێشەی بیستنیان هەیە.

بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێک لە ئێستادا دەتوانێت رێگری بکات لە لەدەستدانی بیستن، یان تێکچوونی توند، لە تەمەنی گەورەتردا.

رێگریکردن لە دەنگە بەرزەکان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی بیستن، وەک کۆنسێرتێکی دەنگبەرز و شوێنی کارکردنی پڕ لە ژاوەژاو.

پسپۆڕانی سەنتەری خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکان رێنمایی دەکەن کە ئەگەر ناتوانیت لە ژاوەژاو دوور بکەویتەوە، ئەوا پارێزەری گوێ لەم شوێنانە بەکاربهێنە: شوێنی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل، شوێنە قەرەباڵغەکان و فڕۆکەخانەکان.

بە شێوەیەکی گشتی رێنماییەکان بریتین لە:

١. کەمکردنی دەنگی گۆرانی و موزیک.

٢. دوور بکەوەرەوە لە ژاوەژاوی بەرز.

٣. دوورکەوتنەوە لە چالاکی و شوێنە پڕ لە ژاوەژاوەکان.

٤. بەکارهێنانی پارێزەری بیستن.

٥. ئەنجامدانی پشکنینی بنەڕەتی بیستن لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە.

H.Y