بەهۆی ئەو ژینگە لەبارەی
کە هەیەتی بۆ گەشەسەندن، ترێ یەکێکە لەو میوەهاتانەی کە لە زۆرینەی وڵاتەکانی جیهاندا
دەچێندرێت.
بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی healthline، ترێ جگە لە تامە خۆش و بەچێژەکەی ئەم سوودانەشی
هەیە:
١- دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی C وK.
٢- ڕێگرە لە توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
٣- یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشدا.
٤- مەترسییەکانی نەخۆشی دڵ کەم دەکەنەوە.
٥- ڕەنگی پێست جوانتر دەکات.
٦- چالاکییەکانی مێشک رێکدەخات.
٧- مەترسییەکانی نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە.
٨- ڕێژەی کۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت لە خوێندا.
٩- سوودی گرنگی بۆ تەندروستی چاو هەیە.
١٠- کاریگەری لەسەر بیرەوەری و وریای هەیە.