گەنمەشامی یەکێکە لەو دانەوێڵانەی کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە سەرتاسەری جیھان
بۆ خواردن بەکاردێت بە تایبەتی لە ھیندستان، دەتوانرێت بە ئاسانی ئامادە بکرێت.
پێداویستییەکان:
نیو كوپ گەنمەشامی
نیو كەوچكی بچوک خوێ
دوو كەوچكی بچوک شەكر
دوو كەوچک زەیت
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
گەنمەشامی و زەیتەكە بكەرە ناو مەنجەڵێک، تێكەڵی بكە بۆ دوو خولەک تا زەیتەكە
گەرم دەبێت.
شەكرەكەی تێبكە و تێكەڵی بكە، پاشان سەری قەپات بكە و لەسەر ئاگرێكی هێواش
دایبنێ تا ئامادە دەبێت.
گەنمەشامییەكە بكەرە ناو قاپ و خوێیەكەی بپرژێنە بەسەریدا، پاشان پێشكەشی
بكە.
S.A