مریشکی پیر یەکێکە لەو
جۆرانەی مریشك کە تام و چێژێکی تایبەت و خۆشی هەیە و بە ئاسانی ئامادە دەکرێت.
لێرەدا شێوازی
لێنانەکەی دەخەینەڕوو:
مریشكی پیر
خوێ بەپێی پێویست
زەیت
گەڵای غار
پیاز یان لیمۆ بەپێی
ئارەزوو
مریشکەکە بشۆرەوە و
بیکەرە مەنجەڵێکەوە بەبێ ئەوەی ئاو و خوێی تێبکەیت، بیکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند
تا کەمێك ئاو دەداتەوە، ئینجا چاوەڕێ بکە تا ئاوەکەی هەڵدەمژێت و سووردەبێتەوە.
دواتر ئاو و خوێ و
گەڵای غاری تێبکە لەگەڵ کەمێك زەیت، ئەگەر ئارەزوو دەکەیت دەتوانیت چەند قاژێك
لیمۆ یان پیازی تێبکەیت.
دەتوانیت ئاوی زۆر
تێنەکەیت گەر دەتەوێت هەموو ئاوەکەی هەڵبمژێت و گۆشتەکەی ناسك بێت، ئەگەریش
ئارەزوو دەکەیت ئاوی هەبێت ئەوا کەمێك زیاتری تێبکە.
بیکەرە سەر ئاگرێکی کز
و سەری دابخە تا بۆماوەیەکی باش دەکوڵێت و بەتەواوەتی پارچەکانی نەرم دەبێتەوە و
ئامادە دەبێت بۆ خواردن.