شێوازی ئامادەکردنی شیرینی توڕتە

AM:11:10:14/12/2023

16496 جار خوێندراوەتەوە

توڕتە یەکێکە لە شیرینییە بە تامەکان کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، بە شێوازێکی زۆر ئاسان ئامادە دەکرێت.

کەرەستەکانی:

یەک پەرداخ شیر.

نیو په‌رداخ شه‌كر.

یەک پەرداخ شوكڵاته‌ی ورد كراو .

یەک کیس ڤانێلا.

یه‌ك هێلكه‌

١٥٠گرام كه‌ره‌

یەک كه‌وچک كاكاو.

دوو کەوچک نیشاتە.

بسكیت.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

١. هەموو پێکهاتەکان بە یەکەوە تێکەڵ بکە و پاشان بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر تا جوان خەست ده‌بێته‌وه‌ تێكی بده.

‌٢. دوایی ئەوەی گیراوەکە خەستبووە و ئامادە بوو بیکەرە ناو شووشەیەکی قوڵ پاشان بسکیتەکەی بکەرە سەر و چەند جارێک ئەم دووبارە بکەرەوە تا کۆتایی قاڵبەکە دێت.

٣. پاشان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە ناو بەفرگردا دایبنێ، لە کۆتاییدا لەگەڵ چایەک پێشکەشی بکە.
A.A