پرتوگال یەکێکە لە
وڵاتە کۆنەکانی کیشوەری ئەوروپا، مێژوویەکی ناوازەیان هەیە لە تەلارسازیدا و چەندین
کلتور و یاسای و سەیر و نامۆیان هەیە.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی "برایت ساید"، ئاماژە بە چەند زانیاریەک دراوە لەسەر پرتوگال و
خەڵکەکەی کە زۆر کەس لەسەر خەڵک و وڵاتەکە نایزانن، ئەوانیش:
یەکەم: ژەمی
ئێوارە نابێت پێش کاتژمێر هەشت بخورێت، پرتوگالیەکان حەز دەکەن شەوان درەنگ نان
بخۆن.

دووەم: زۆربەی
شیرینەکان لە پرتوگال لە زەردێنەی هێلکە دروست دەکرێت. 
سێیەم: پروتگالیەکان
بە کەسێک بێزار دەبن کە بەدەم رێوە نان بخوات، ئەوان گرنگیەکی زۆر بە شوێنی
نانخواردن دەدەن و نانخواردن بەدەم رێوە وەک رەفتارێکی ناشرین تەماشا لێک
دەدەنەوە.

چوارەم: بەپێی
قسەی گەشتیاران ئەو وڵاتە خاوەنی جوانترین رێستۆرانی ماکدۆناڵدە.

پێنجەم: حکومەتی
پرتوگال لیستێک ناویان هەیە کە نابێت منداڵی تازە لەدایکبوو ئەو ناوانەیان
لێبنرێت.

شەشەم: لەکاتی
لەدایکبوونی منداڵدا، بەپێچەوانەی زۆربەی وڵاتان دایکەکە و باوکەکە هەردووکیان مۆڵەتیان
پێدەدرێت.
