یۆن سوک یۆل دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند، گروپی هیۆندا
مۆتۆڕ رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دروستکردنی کارگەیەکی ئۆتۆمبێل لە سعودیە بە هاوبەشی
لەگەڵ سندوقی وەبەرهێنانی گشتی کە سندوقی سامانی سەروەری شانشینی سعودییە.
بەپێی راپۆرتێکی ''سکای نیوزی عەرەبی'' لە بەیاننامەیەکی
هاوبەشدا کە هاتووە، توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی کارگەکە دەگاتە ٥٠ هەزار ئۆتۆمبێلی
کارەبایی و غاز و ئەمەش یەکەم کارگەی ئۆتۆمبێلی کۆریای باشوور دەبێت لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە
"پشکی سندوقەکە لە پڕۆژە هاوبەشەکەدا دەگاتە ٧٠٪، لەکاتێکدا هۆندا دەبێتە خاوەنی
٣٠٪ وەبەرهێنانە مەزەندەکراوەکان لە پرۆژەکەدا، کە یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن ریال تێدەپەڕێنێت
کە دەکاتە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار".
لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا کە ئاژانسی رۆژنامەوانی
سعودیە بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە کە هۆندا دەبێتە "هاوبەشێکی ستراتیژی تەکنەلۆژی
بۆ پەرەپێدانی کارگە نوێیەکە بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی و بازرگانی".
H.Y