شێوازی ئامادەکردنی مەحشی باینجان

AM:11:36:16/10/2023

2964 جار خوێندراوەتەوە

مەحشی باینجان یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆر کەس ئارەزووی دەکات، تامێکی خۆش و جیاوازی هەیە، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەکەی دەخەینە روو.

کەرەستەکانی:

نیو کیلۆ باینجان

٥٠٠ گرام قیمە

یەک پیاز

خوێ

بیبەری رەش

بەهارات

دۆشاوی تەماتە

کەرەوز

زەیت

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا قیمەکە لە تاوەیەکی مامناوەندە سووربکەرەوە.

پاشان کەرەستەکانی تری ناو مەحشییەکە ئامادە بکە، ناوی باینجانەکە هەڵبکۆڵە و لەگەڵ پیاز و کەرەوز، بەهارات ، بیبەری رەش سووری بکەرەوە.

دواتر تێکەڵی بکە لەگەڵ قیمە و پێکهاتەکانی تردا.

ئەو پێکهاتانەی ئامادەت کردوون بکە ناو باینجانکە، دواتر دۆشاوی تەماتەکەی بکە بەسەریدا بیکە سەر ئاگرێکی مامناوەند تا بە تەواوەتی دەکوڵێت، لە کۆتایدا لەگەڵ برنج پێشکەشی بکە.

A.A