ڕیش یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی پیاوان و لە
سەردەمی ئەمڕۆدا زۆرێک لە پیاوان ڕیشیان دەهێڵنەوە و زۆرێک پێیان وایە کە شێوەیەکی
سەرنجڕاکێشیان پێ دەبەخشێت و ڕەنگدانەوەیەکە بۆ کەسایەتییان، بەڵام بەشێک لە پیاوان
کێشەیان هەیە لە گەشەکردنی ڕیشیاندا و چەند هۆکارێک هەن کە دەکرێت یارمەتی
درێژکردنەوەی ڕیش بدەن.
ماڵپەڕی Healthlineئاماژەی بە چەند ڕێگەیەکی ئاسان کردوە بۆ گرنگیدان بە ڕیش تا بە شێوازێکی تەندروست
درێژ ببێت و پڕ ببێت، بەمجۆرە:
یەکەم: خواردنی ئەو خۆراکانی کە ڕێژەیەکی باشی ڤیتامینD یانتێدایە وەک ماسی و هێلکە و ئەو خۆراکانەی کە شیریان تێدا بەکاردەهێندرێت.
دووەم: دوورکەوتنەوەی لە کێشانی جگەرە چونکە
توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ماددەی کیمیایی زۆر هەیە لە جگەرەدا کە دەبنە
هۆی ڕوتانەوەی قژ و ڕیش.
سێیەم: پاش ئەوەی ڕیشت درێژبوویەوە ئینجا گرنگی
بە پێست بدە و بە پاکی ڕایبگرە و ئەگەر تووشی هەستیاری بوو پاککەرەوەی بۆ بەکاربهێنە
و بەردەوام کرێمی شێدارکەرەوەی لێ بدە.
چوارەم: وەرزش بکە، چونکە وەرزشکردن سووڕی خوێن چالاكدەکات، هەروەها ڕێژەی
دروستکردنی هۆرمۆنی تێستیرۆن زیاد دەکات، بەمەش درێژبوونەوەی ڕیش و قژ باشتر دەبێت
و پڕدەبن.
پێنجەم: ماندووبوون و دڵەڕاوکێ و فشار جگە لە زیانەکانی
بۆ لایەنی دەروونی و جەستەیی، کاریگەریی لەسەر درێژبوونەوەی ڕیشی پیاوان دەبێت و زۆرکات
دەبێتەهۆی لاوازبوونی تاڵەکانی قژ و ڕیش بۆیە هەوڵبدە لە دڵەڕاوکێ بەدووربیت.
پێنجەم:خواردنی تەندروست بخۆ و ئەو خواردنانە بخۆ کە
پرۆتین لە پێکهاتەیاندا هەیە لەگەڵ میوە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین C، هەروەها لە ڕێگەی حەبەوە
ئاسن و زینك و مس و ڤیتامین وەربگرە بەڵام بە ئاگاداری پزیشک.
شەشەم: زەیت بەکاربهێنە بۆ ڕیشت و بەردەوام شێداری
بکە، چونکە زەیت لە تیشکی خۆری بەهێز و لە سەرما دەیپارێزێت و خۆراکەکانی بۆ دابیندەکات.