بۆ ئەوەی جەستە و
مێشکێکی تەندروست هەبێت پێویستت بەوەیە بەپێی پێویست بخەویت لە شەواندا، خەو
بینینیش بەشێکی سەرەکی و
جێگەی بایەخە لەلای خەڵکی.
هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەرییە
باس لەوەدەکات، ئەو خەوانەی دەیانبینین شتێک نین لەدەرەوی واقع نییە و شتێکی
ئاساییە و دەکرێت نیشانەی چەند ستێک بێت لە ژیانتدا، جگە لەوەش دەتوانێت هاوکاریت
بکات لە دەربڕینی هەستە قورسەکانت.
ئاماژەی بەوەش کردووە
کە دەکرێت چەندین لێکدانەوەی جیاواز هەبێت لەبارەی خەونەکانەوە ویەکێک لەوانەش
خەوبینینە بە کەوتنی ددانەوە کە یەکێکە لە خەوە باوەکان، بەڵام پسپۆڕان ئاماژە
بەوەدەکەن کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوودڵی زۆر لەلای مرۆڤ.
لەبارەی خەوبینینەوە
بە خەڵکی دیکەشەوە باس لەوەدەکات، خەوەکان لە شتێکی دەرەکییەوە سەرچاوە ناگرن و
بەرهەمی ویستەکانی نەستی مرۆڤن، بەپێی هەمان سەرچاوە گرنگیدان بۆ خەوەکان دەتوانن
کاریگەری زۆریان هەبێت لەسەر شێوازی ژیانکردنت.
بەپێی تێگەشتن لە خەونەکان
دەتوانیت لەوە تێ بگەیت کە کەسەکەی خەونت پێو دیوە دەتوانێت چی بۆ ژیانت بهێنێت و
چۆن کاریگەری هەبێت لەسەرت، چونکە بابەەتی خەوبینینەکە ئەوەندی پەیوەندی بەتۆوە
هەیە پەیوەندی بەوەوە نییە و لە ئەنجامی ئەوەی تۆ بیر لە کەسەکە دەکەیتەوە دروست دەبێت
لە خەیاڵتدا.
بیرۆکەیەکی دیکە هەیە کە
دەڵێت هەر کەسێک کە تۆ خەونی پێوە دەبینیت کۆپییەکی تۆیە و نمایشی بەشیکی خوودی
خۆت دەکەیتەوە لەو کەسانەدا، و لەبەرامبەریشدا شتێکی دیکەی گرنگ هەیە کە بریتییە
لەوەی کە ئەو کەسەی خەونی پێوە دەبینیت چەندین گرنگی لەلای تۆ هەیە، ئەوەش
تێتدەگەیەنێت بۆچی ئەو خەونەت بینیووە.