دوای ئەوەی
لە چەند پەیجێک بڵاوبووەتەوە، کە کچە بەندبێژی میللی خەندە عەلی لەگەڵ هاوسەرەکەی
توشی رووداوی هاتوچۆ بوون، هاوسەری خەندە هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.
دیاری
هاوسەری خانمە بەندبێژ خەندە عەلی سەبارەت بەو هەواڵە لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ
میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، توشی هیچ رووداوێکی هاتوچۆ نەبوون، تەنها چەند پەیجێک
بۆ بەرزبوونەوەی ئەکتیڤیان ئەو هەواڵە ناراستەیان بڵاوکردووەتەوە.
ئەمەش دوای
ئەوە دێت لە چەند پەیجێک هەواڵێک بڵاوبووەتەوە کە خەندە عەلی و هاوسەرەکەی تووشی
رووداوی هاتوچۆ بوون و دۆخی تەندروستیان خراپە.