لە شەقامەکانی گوندی "فیلاسیکا
دو لا ساگرا" بە بەشداری ١٠ گا و کۆمەڵێک لە دانیشتوانی ناوچەکە بۆ یەکەمجار
دوای بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ فێستیڤاڵی راکردنی گاکان بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵێكی
ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، لەکاتی یەکەم گێمی راکردنی دانیشتوانی گوندەکە کە
ژمارەیان دەگاتە ١٧٠٠ کەس، هیچ کەسێک بریندار نەبوو.
ئەنجومەنی گوندەکە ڕایگەیاند،
بەمەبەستی پابەندبوون بە رێوشوێنە تەندروستییەکان، لە میانەی فیستیڤاڵەکەدا هەموو ڕۆژێک
ڕێگە بە ٩٠٠ ڕاکەر دراوە لەبەردەم گادا ڕابکەن، کە لە نێوان ٥ و ١٢ی ئەیلولدا بەڕێوەدەچێت،
هاوکات ژمارەی بینەران نزیکی ١٣٠٠ کەس دەبێت.