لە ناوچەی ئۆهایۆی ئەمریکا
ژنێک توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە لەدوای ئەوەی دەستی لە سوکانی ئۆتۆمبێلکەیە بەرداوە
و وەک خۆی دەڵێت داویەتی دەستی خودا لە خێرای ١٩٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەو هۆیەوە
چەند ئۆتۆمبێلێک و خانویەک توشی زیان بوون.
هەواڵێکی ماڵپەڕی odditycentral باس لەوە دەکات کە ژنێکی
تەمەن ٣١ ساڵ کە لەگەڵ کچە ١١ ساڵانەکەیدا بووە لەسەر شەقامی بیچهود لە ئۆهایۆ لە نزیکی
نیوەی شەودا بەخێراییەکی زۆر لە هێمای سوری شەقامەکەیداوە و بەپێی کامێراکانی چاودێری
چەند جارێک خولاوەتەوە بەدەوری خۆیدا و پاشان لە دوو ئۆتۆمبێلی داوە و لە ماڵێکدا وەستاوەتەوە.
هەواڵەکە باس لەوەش دەکات
کە خۆشحاڵانە نە منداڵەکە و نە دایکەکە هیچیان توشی برینداری سەخت نەبوون، هەروەها
ئەو ماڵەی ئۆتۆمبێلەکەی تێدا وەستاوەتەوە چۆڵبووە و تەنها ڕوبەڕووی زیانێکی کەم بووەتەوە،
کاتێک لە بارەی هۆکاری رووداوەکەوە پۆلیس لە ژنەکەیان پرسیووە شۆک بوون لەبارەی ئەوەی
گوێیان لێ بووە کە ژنەکە بەمەبەستی تاقیکردنەوەیەک کارەکەی ئەنجامداوە و بڕیاری داوە کە
سوکانی ئۆتۆمبێلەکە بداتە دەست خودا.
ژنەکە وتوشیەتی: بەم دواییانە
کارەکەی لەدەست داوە و بە کاتێکی زۆر سەختدا تێپەڕبووە، بۆیە بڕیاری داوە کە باوەڕی
خۆی بە خودا تاقی بکاتەوە و سوکانەکەی دەستی بەربدات و بزانێت چی ڕوودەدات.
لە دوای ڕونکردنەوەی ژنەکە،
پۆلیس پشکنینی کهول و دەرمانی بۆ ئەنجامداوە و بۆی دەرکەوتووە کە لەژێر کاریگەری هیچیاندا
نەبووە و لە تۆمارەکانیدا هیچ کێشەیەکی نەخۆشی دەروونی بوونی نەبووە، لە ئێستادا ژنەکە
تۆمەتبارە بە خستنە مەترسی ژیانی منداڵێک و شۆفێریکردن بە شێوازیکی نادروست، بەڵام
بەردەوام ئەو قسەیە دوبارە دەکاتەوە کە دەڵێت شتە ڕاستەکەم ئەنجامداوە و ویستومە بزانم
خودا بەرەو کوێم ئاڕاستەدەکات.