یاپراخی گەڵامێو یەکێکە
لە خواردنە بەهارییە بەتام و چێژەکان کە بە سەوزەواتی تازە دروست دەکرێت و تام و چێژێکی
خۆشی هەیە.
لاپەڕەی " دروست
كردنی خواردن" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:
پێداویستیەکان:
برنجی خڕ یان کوردی
گەڵای مێو
گۆشت
پاقلە
خوێ
ئاوی لیمۆ یان کەمێک لیمەندۆزی
زیرە، کەمون
کەمێك زەردەچەوە
ماست ئەگەر ترشبوو
باشتر
شویت
تەرەپیاز
سەرجەم پێکهاتەکان بەپێی
بڕی پێویست
چۆنێتی ئامادەکردنی:
برنجەکە دەشۆینەوە
باشتر وایە کەمێک ئاوی پێوە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی باشتر کەرەستەکان تێکەڵ ببن.
شویت و پیازەکە سوور دەکەینەوە،
دواتر لەگەڵ بەهارات و برنجەکە تێکەڵی دەکەین.
سەرەتا گۆشتەکە لە بنی
مەنجەڵەکە، دواتر پاقلەکە دادەنێین، پاشان گەڵاکان ناواخنەکەی تێدەکەین و دەیپێچینەوە.
دەیخەینە سەر ئاگرێکی
مامناوەند و قاپێک دەخەینە ناوی بۆ ئەوەی هەڵنەوەشێت، پەستان لە قاپەکە دەکەین و
ئاوی گەرمی تێدەکەین و دەبێت تا سەر قاپەکە بێت.
بەڵام ئەگەر برنجی
کوردی بو با ئاوەکە قاپەکە داپۆشێت، چونکە برنجی کوردی ئاوی زیاتر دەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا
نابێت ئاگری یاپراخ زۆر بەرزبێت، چونکە هەڵدەوەشێت و زۆر کزیش بێت زۆر نەرم دەردەچێت.
نابێت سەری بنێیتەوە
تا ئاوی تێدا بێت، پاش ئەوەی کە تەواوی ئاوەکەی هەڵمژی سەری دەنێیتەوە و کز دەکرێت
تا تەواو دەکوڵێت.