بەشێك لە ژنان مووی
زبر لە چەناگەیان دەردەکەوێت کە لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە بە "مووی جادوگەرەکان"
ناودەبرێت چونکە مایەی بێزارییە بۆ ژنان.
ماڵپەڕی "دی دەبلیو"
لە بابەتێکدا ئاماژەی بە هۆکارەکانی دەرچوونی مووی زبر کردووە لە چەناگەدا کە بە دیاریکردنی
دەتوانرێت چارەسەری ئاسان ببێت، کە بریتین لەمانە:
- چوونە تەمەنی بێهیواییەوە
کە وادەکات هۆرمۆنی ئەسترۆجین داببەزێت و ببێتە گەشەی مووی نەخوازراو.
- قەڵەوی یەکێکە هۆکارەکانی
زیادبوونی مووی زبری چەناگە.
- دووگیانی کە ئاستی هۆرمۆنی
تێستۆستیرۆن بەرزدەکاتەوە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی گەشەی مووی چەناگە.
- کیسی وردی هێلکەدان یەکێکە
لە هۆکارەکان.