کاتێک مرۆڤ واز لە خواردنی خێرا دەهێنێت، سوودێکی گەورەی دەستدەکەوێت، هەروەها
ئامادەیی بۆ نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک شەکرە و بەرزی فشاری خوێن کەمدەکاتەوە، شارەزایانی
تەندروستییش رێنمایی دەدەن تا دەتوانن لە خواردنە خێراکان دوور بکەونەوە، ئەمەش بەهۆی
کەمی ماددە خۆراکییە سودبەخشەکانییەوە، لەکاتێکدا ڕێژەیەکی بەرزی چەوری و شەکری تێدایە.
بەپێی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی سکای
نیوز عەرەبی، ئەوەی زیاتر مەبەست لە خواردنی خێرا ساندویچ و پیتزا
و مریشکی سورکراوە و بەرگرە، کە ژەمەکانن کە زۆرجار شانبەشانی خواردنەوە گازییەکان
و پەتاتەی فینگەردا پێشکەش دەکرێن.
هەروەها سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە جەستەی
مرۆڤ لە کاتی وازهێنان لە خواردنی خێرا سودێکی زۆر وەردەگرێت، کە ئەمانەن:
١. بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەستدەکات بە دابەزاندنی کێش، چونکە کالۆری بە
شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە کاتێک دەست دەکەیت بە خواردنی خۆراکی تەندروست لەبری
خواردنی خێرا.
٢. زیادکردنی وزەی جەستە بەهۆی خواردنی خۆراکی تەندروست کە دەوڵەمەندە بە
پرۆتین، کەمترین کاربۆهیدرات و شەکر.
٣. وزەی جەستە زیاد دەکات، ئەو کەسەی خواردنی تەندروست دەخوات زیاتر پاڵنەری
دەبێت و توانای وەرزشکردنی زیاتری دەبێت.
٤. کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک شەکرە و
بەرزی فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ.
٥. باشترکردنی هەناسەدان، چونکە خواردنە خێرا ناتەندروستەکان جەستە لە ئۆکسجین
بێبەش دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی دەرکەوتنی ئەو پێکهاتانەی کە ڕێڕەوی هەناسە دەگرن،
ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک تەنگەنەفەسی و خنکان لە کاتی خەوتندا.
٦. توانای زیاتری سەرنجدان، چونکە خواردنی خۆراکی خێرا دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن
بەهۆی کەمبوونەوەی رۆیشتنی خوێن و ئۆکسجین لە جەستەدا.
٧. پاراستنی تەندروستی دەروونی، چونکە توخمەکانی ناو خواردنی خێرا دەبێتە
هۆی دەردانی فشاری دەروونی وەک هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ.
ر.ئ