لالەنگی جۆرێکی مزرەمەنییە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ماددە خۆراکییە
گرنگەکان بۆ جەستە، کە چەندین سوود و کاریگەریی باشیان هەیە.
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی
لالەنگی کردووە کە بریتین لەمانە:
- ئاستی کۆلیسترۆل لە خوێندا کەمدەکاتەوە.
- یارمەتی هاوسەنگبوونی فشاری خوێن دەدات.
- یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.
- مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و مێشك کەمدەکاتەوە.
- رۆڵی هەیە بۆ پاککردنەویە جەستە لە ماددە ژەهراوییەکان.
- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.