سەردێڕ:

سەدر: هەندێک لایەن کار لەسەر بڵاوکردنەوەی ترس و تایفەگەریی دەکەن

AM:10:18:23/01/2022

5008 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر رایگەیاند، دوژمن بانگەشەی هێرش دەکات و کەسانێکیش لە ناوخۆ کار لەسەر بڵاوکردنەوەی ترس و تایفەگەری دەکەن تا دواتر خۆیان وەک پارێزەری عێراق نیشانبدەن.


موقتەدا سەدر رایگەیاند، کەتیبەکانی سەرایا سەلام و هێزەکانیان شانبەشانی سوپای عێراق لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر مەترسیەک.

باسی لەوەشکرد، نابێت هێرشی دوژمنان ویستی گەلی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی کەمبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێویستە حکومەتی عێراق تواناکانی سوپای عێراق لەبەرچاو بگرن و رێزی لێبگرن و ئەرکی سەرشانی هێزەکانیش ئەوەیە پارێزگاری لە عێراق و گەلەکەی بکەن و لەوشدا کەمتەرخەم نەبن.

قسەکانی سەدر لە دوای ئەوە دێت رۆژی هەینی ڕابردوو چەکدارانی داعش پەلاماری یەکەیەکی سوپای عێراقیاندا لە ناوچەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە و بەو هۆیەوە ئەفسەرێک و ١٠ سەرباز کوژران.













گەلەری