سەردێڕ:

سبەینێ بۆ یەکەمجار کۆنگرەیەکی تایبەت بەوزەی پاک لە عێراق بەڕێوەدەچێت

AM:10:50:22/01/2022

1868 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێى یەکشەممە کۆڕبەندێکى تایبەت لەسەر وزەى پاک لە عێراق بەڕێوەبچێت.


ئەمڕۆ شەممە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرى نەوتى عێراقى، رایگەیاند، سبەینێ کۆنگرەى عێراق بۆ وزەى پاک بەڕێوەدەچێت.

وەزیرى نەوتى عێراق روونیکردەوە، کۆڕبەندەکە لەو چورچێوەیەدا دێت، کە عێراق پاڵپشتى هەموو هەوڵ و دەستپێشخەرییەک دەدات، کە بەپلەبەندى لە وەزەى کلاسیکییەوە بگۆڕێت بۆ وزەى پاک و تازەکراوە.

بەوتەی ئیحسان عەبدولجەبار، پرۆژەکان بەهەماهەنگى لەگەڵ کۆمپانیا نیشتمانى و جیهانییە ناودار و تایبەتمەندەکانى ئەو بوارەدا بەڕێوەدەچێت.

ئەوەشیخستەڕوو، کۆڕبەندەکە هەنگاوێکى گرنگە، ئامانجى زیاتر شارەزابوون و ناسینى نوێترین ئەزموون و پرۆسە پراکتییە زانستییەکانە لە بوارى وزەى پاکدا.













گەلەری