سەردێڕ:

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەڕازیل بەھۆی لافاوەوە گیانیانلەدەستدا بەرزبووەوە

AM:08:31:27/12/2021

3520 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی باھیای بەڕازیل رایانگەیاند، ژمارەی ئەوکەسانەی بەھۆی لافاوەکەوە خنکاون بۆ ١٨ کەس بەرزبووەتەوە. دەشڵێن، "زیاتر لە ٣٥ ھەزار ھاوڵاتی ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبھێڵن".


ئەمڕۆ دووشەممە ، دەسەڵاتدارانی ویلایەتی باھیا لە باکوری خۆرھەڵاتی بەڕازیل رایانگەیاند، ژمارەی ئەوکەسانەی بەھۆی لافاوەوە گیانیانلەدەستداوە لەو ویلایەتە گەیشتووەتە ١٨ کەس.
ماڵپەڕی جیە وانی ھەواڵی بڵاویکردەوە، یەکێک لەو ھاوڵاتیانەی بەھۆی لافاوەکەوە گیانیلەدەستداوە پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵە کە لە روباری  شارۆچکەی ئۆریلین لیادا خنکاوە.
دەزگای پاراستنی شارستانی لە شاری باھیا ئاشکرای کرد، ١٩ ھەزار و ٥٨٠ ھاوڵاتی ئاوارەبوون و ١٦ ھەزاری دیکەش بێ لانە ماونەتەوە و بەمەش ٣٥ ھەزار ٨٥٠ ھاوڵاتی بێ ماڵ و پەناگە ماونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ٢٨٦ ھاوڵاتی بەھۆی لافاوەکەوە برینداربوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەھۆی ئەو بارانە بەخوڕەی لە دوێنێوە، رۆژی یەکشەممە رووی لە بەڕازیل کردووە، باری نائاسایی لە ٧٢ شار و شارۆچکە لەو وڵاتە راگەیەنراوە.












گەلەری