AM:11:26:26/12/2021
4372 جار خوێندراوەتەوە
ماوەیەکە شەپۆلێکی سەرما رووی لە تورکیا کردووە و رووی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ئوڵاش له پارێزگای سیواس كه یه‌كێكه له‌و ناوچه ئاوییانه‌ی کە چه‌ندین جۆر باڵنده‌ی ناوچه‌یی و كۆچه‌ری رووی تێ ده‌كه‌ن، به‌ستوویه‌تی.
دوای ئه‌و به‌فرەی لە شارۆچکەی ئوڵاش كه ٣٨ كیلۆمه‌تر له شاری سیواسه‌وه دووره باری، شەپۆلێکی سه‌رماوسۆڵه ناوچه‌كه‌ی گرتووەتەوە و به‌و هۆیه‌وه رووی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ئوڵاش كه له ٢٠١٦دا وه‌ك "ناوچه‌ی ئاویی گرنگی نیشتمانی" ناوی تۆمار كراوه به‌ستوویه‌تی.
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه
ده‌ریاچه‌كه و ده‌ورووبه‌ری سپییان پۆشیووه و ئه‌مه‌ش دیمه‌نێكی دڵفڕێنی به
ناوچه‌كه به‌خشیووه.
ده‌ریاچه‌ی ئوڵاش
بە ناوەندیکی گەشتوگوزاریی هەژمار دەکرێت لە تورکیا بە تایبەتی لە وەرزی بەفر باریندا.
لە چەند رۆژی
رابردووش‌دا بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی تورکیای گرتووەتەوە، رووکاری چەند دەریاچە و
رووبارێکی ناوچەکە بەستبوویان و لە یەکێک لە شارۆچکەکاندا چەند هاوڵاتییەک،
"چا"یان لەسەر رووکاری دەریاچە بەستووەکە ئامادەکردبوو و دەیانخواردەوە.