هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیان بە ڕێکارەکانی کشانەوە لە لە هەرێمی کوردستان کردووە و وەزیری ناوخۆش دەڵێت، نابێت بۆشایی ئەمنی لە عێراق دروست بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، هاوپەیمانان ڕێکارەکانی کشانەوەیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێکردووە و تا ٣٠ـی ئەم مانگە لە عێراقدا نامێنن.
بە پێی ڕێککەوتنی پێشتری نێوان هەردوولا، ڕۆژی ٣٠ـی ئەیلوول
دوا وادەیە بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و دەکشێنەوە.
وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، نابێت دوای کشانەوەی
هاوپەیمانان بۆشایی ئەمنی لە عێراقدا دروست ببێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە کۆمپانیاکانی نەوت دەستیان بە
بەرهەمهێنان کردووەتەوە و کۆمپانیاکان داوای گەرەنتی لە عێراق دەکەن بۆ پاراستنیان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری ناوخۆ جەختیشی کردەوە
لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال و هیوای خواست لە ئایندەیەکی نزیکدا قائیمقامێکی
نوێ بۆ شارۆچکەکە دابنرێت.