سەردێڕ:

ئەمڕۆ وادەی داشکاندنی قەرزی کارەبا کۆتایی دێت؛ ماوەکەی درێژدەکرێتەوە؟

AM:09:42:10/09/2026

356 جار خوێندراوەتەوە

کارەبایی سلێمانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی داشکاندنی ٥٠٪ی قەرزی کارەبای پێش پرۆژەی ڕووناکییە و وادەکەی بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە. تاوەکو ئێستاش نزیکەی ٦٥٠ هەزار کەس لەو داشکاندنە سوودمەند بوون.


بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بتوانن لەم دەرفەتە کۆتاییە سوودمەند بن، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی (ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، دەربەندیخان و سەیدسادق) ئەمڕۆ تا کاتژمێر نۆی شەو لە دەوام دەبن.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی ٦٥٠ هەزار کەس لەو داشکاندنە سوودمەند بوون.

هاوکات پرۆسەی پێدانی پسوڵە لەڕێگەی سیستمی "ئی پسوڵە”وە تا کاتژمێر ١٢ـی شەو بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری بە هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت.













گەلەری