PM:06:58:09/09/2026
960 جار خوێندراوەتەوە
شاندی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، لە شاری بەغدا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە و پرسی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گازیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، شاندی هەرێم کە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ سەردانی بەغدایان کردبوو، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق تیشکیان خستە سەر بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە کەرتی وزەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی رێککەوتن لەسەر پرۆژەیاسای نەوت و گاز و بەردەوامیی دیالۆگ لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا کردەوە.
وەزیرانی
نەوت و سامانە سروشتییەکان ئاماژەیان بە پێویستیی بەردەوامیی دیالۆگ و
لێکتێگەیشتنەکان کردەوە، لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی و چارەسەرکردنی رێگرییە
یاسایی و تەکنیکییەکان.
ئەم
سەردانەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا سەرەڕای تاوتوێکردنی دۆسیەی نەوت، بە پلەی یەکەم بۆ
بەشداریی لە گفتوگۆی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ بووە، لە
کۆبوونەوەکەدا جگه لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و راوێژکارانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ،
نوێنەرانی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ئامادەیییان هەبوو.