PM:06:11:09/09/2026
1036 جار خوێندراوەتەوە
لە پارێزگای دهۆک نرخی کەرەستەکانی بیناسازی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و نرخی تەنێک چیمەنتۆ تەنیا لە ۱۰ رۆژدا ٥٠ هەزار دیناری چووەتە سەر، ئەمەش بازاڕی بیناسازی لە ناوچەکەدا سست کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، فرۆشیارانی کەرەستەی بیناسازی لە دهۆک بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەشێک لە کەرەستەکان زیاتر لە ٥٠٪ گران بوون، بەپێی وتەی یەکێک لە کاسبکاران، نرخی تەنێک چیمەنتۆ لە ٩٠ هەزار دینارەوە بۆ ١٤٠ هەزار دینار بەرز بووەتەوە، کە ئەمەش راستەوخۆ کاریگەریی خراپی لەسەر جوڵەی بازاڕ و کارەکانیان دروستکردووە.
خاوەنی
یەکێک لە شوێنەکانی فرۆشتنی کەرەستەی بیناسازی لە دهۆک رایگەیاند، نرخی تەنێک
چیمەنتۆ کە پێشتر بە ٩٠ هەزار دیناری عێراقی بووە، تەنیا لە ماوەی ۱۰ رۆژی رابردوودا ٥٠ هەزار دیناری چووەتە سەر و
ئێستا گەیشتووەتە ١٤٠ هەزار دینار.
ئەو
کاسبکارە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بەرزبوونەوە ناپێویست و خێرایەی نرخەکان
کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر کارەکانیان هەبووە، بە جۆرێک کە جوڵەی دروستکردنی خانوو
و پڕۆژەکان کەمی کردووە و بازاڕی کڕین و فرۆشتنی کەرەستەکانی بیناسازی دووچاری
سستبوون و بێبازاڕییەکی بەرچاو بووەتەوە.