PM:12:39:09/09/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە ڕێگەی نوسراوێکی فەرمییەوە داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە بەرمیلێک نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەر خێزانێکی هەرێم دابین بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی فەرمی و بە نوسراو داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە بەرمیلێک نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێکی هەرێم بە نرخی پاڵپشتیکراو و هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق دابین بکات، تاوەکو لە وەرز سەرمادا هاوڵاتیان سوودمند بن.
لە لایەکی ترەوە، ئەکبەر غەریب، ئەندامی پەرلەمانی
کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ
دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و جەختیشی کردەوە کە هیوادارن حکومەتی
ماوەبەسەرچوو ڕێگری لە گەیشتنی ئەو نەوتە بۆ دەستی هاوڵاتیان نەکات و ئاستەنگ لەبەردەم
پرۆسەکەدا دروست نەکات.